ئەمەل سەعید بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئەمەل سەعید کوردە، بەمزوانە نوێترین گۆرانی خۆی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ لەچەناڵی یوتیوب بڵاودەکاتەوە.

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئەمەل سەعید کوردە، دەربارەی بڵاوکردنەوەی بەرهەمە نوێیەکەی بە “ڕۆژنامەی هولێر”ی ڕاگەیاند: ئەو بەرهەمە نوێیەم تێکستەکەی لەلایەن ساڵح بێچار بۆی دانراوە و ئاواز و میوزیکی لەلایەن عومەر چەلۆوە بۆ ئەنجامدراوە.
گوتیشی: ئەوە نوێترین بەرهەمی منە و پێشکەشی هەوادارە خۆشەویتەکانمی دەکەم، کە ماوەیەکە خەریکی تۆمارکردنی ئەو بەرهەمە نوێیەمم کە بەمزوانە بڵاوی دەکەمەوە و هیوادارم بەدڵی هەمووان بێت.
خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئەمەل سەعید کوردە، تەمەنی ٤٨ ساڵە و خەڵکی شاری کەرکوکە، لەمنداڵییەوە خەریکی کاری هونەرییە و تا ئێستایش بەردەوامە.

ھەواڵی زیاتر