هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 22, 2024

دكتۆر كامەران رەسوڵ: لە 10%ـی دانیشتووانی جیهان كرمی ڕیخۆڵەیان هەیە

مەزهەر كەریم – سلێمانی

دكتۆر كامەران رەسوڵ پسپۆڕی زانستی خۆراك لەم گفتوگۆیەدا بۆ “هەولێر” دەڵێت” چەند ساڵێكە كەمی كێشی منداڵ لەزیادبووندایە دەشڵێت” هۆكارەكەی سوود وەرنەگرتنە لەو خواكانەی دەیخوات و كەم خۆری و نەخۆشی بۆ ماوەی كوێرەگلاندەكان دەگەرێتەوە.

: كەمی ڤیتامین دیی زیانەكانی چی یە؟

  • كەمی ڤیتامین دیی لەمنداڵاندا دەبێتە هۆی بیرچونەوەو شێرپەنجەی پڕۆستات و ئێسكەنەرمە لەبەساڵاچواندا دەبێتە فشەڵبونی ئێسك لەگەنجاندا دەبێتە لاوازی سێكس و نەزۆكی هەروەها هۆكارە بۆ نەخۆشیەكانی دڵ.

: سەرچاوەكانی دەستكەوتنی ڤیتامین دیی چی یە؟

  • ڤیتامین دیی لە تیشكی خۆر دەستدەكەوێت و پێویستە بۆ هەركەسێك ڕۆژانە یەك كاتژمێر لەبەر تیشكی خۆردا بمێنێتەوە كە باشترین كات نیوەڕۆیانە، ئەوانەشی ڤیتامینیان كەمە پێویستیان بەكاتی زیاتر دەبێت تا بچنە بەر تیشكی خۆر.

: ئەو خۆراكانەی دەبنە هۆی غازات كامانەن؟

  • ئەو خۆركانەی دەبێتە هۆی غازات وەك پاقلەمەنیەكان و شیرەمەنی بۆ ئەو كەسانەی كێشەی هەرسكرنی لاكتۆزیان هەیە بەهۆی ئەنزیمی لاكتۆز و ئەنزیمەكان هەروەها برۆكلی و كەلەرم و هەندێك میوەی وەك هەڵوژەو قۆخ و سێو دەبێتەهۆی غازات.

: كام خۆراكانە باشن بۆ كەمكردنەوەی غازات؟

  • ئەو خۆراكانەی بۆ كەمكردنەوەی غازات باشن وەك خەیار و ترۆز و شوتی و زەنجەفیل هیتریش.

: ترشی سماق بۆچی باشە؟

  • ترشی سماق ئۆكسانێكی باش و بەهێزە و هەوكردن كەمدەكاتەوە، پارێزگاری لە “دیی ئێن ئەیی خانەكان دەكات و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سیی یارمەتی دابەزاندنی كۆرۆسترۆڵی خراپ دەدات یارمەتی پاراستنی كۆئەندامی هەناسە دەدات وەك گیرانی لووت و هەوكردنی سیەكان.

: شەكری ناو میوە زیانی هەیە یان نا؟

  • شەری میوەی (فركتۆر) یەكێكە لەشەكرە باشەكان زیانی نیە میوەكان دەوڵەمەندن بە ماددە ڕیشاڵیەكان و ئاو ڤیتامین و دژە ئۆكسانەكان پڕۆسەی هەرس ئاسان دەكات.

: خواردن دەبێتە هۆی كەمی كێشی منداڵ یان نا؟

  • كەمی كێشی منداڵ یەكێكە لەو حاڵەتانەی لەم ساڵانەی دوایدا زیادیكردووە هۆكارەكەشی بۆ كەم خۆری دەگەڕێتەوەو سوود وەرنەگرتن لەخواردن و هۆكاری بۆماوەی نەخۆشی كوێرە گلاندەكان.

: كاتێك زانرا منداڵ كێشی كەمە چی بكرێت باشە؟

  • یەكەم پێویستە فەحسی خوێنی بۆ بكرێت فەحسی خۆراك و نەخۆشی گەنمی بۆ بكرێت سۆنەری ناوسك و هەناوبینی و كۆئەندامی هەرسی بۆ بكرێت بەكارهێنانی دەرمانی زیادكرنی كێش و خواردنی ژەمەكان بۆ رێكبكرێتەوە لەلایەن دایك و باوكیەوە.

: كرمی ڕیخۆڵە و گەددە چی یە؟

  • كرمی ریخۆڵە یەكێكە لەنەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەرس لە سەدا 10% دانیشتووانی جیهان بەدەستیەوە دەناڵێنن لەوڵاتە هەژارەكاندا زۆرە چەندین جۆر كرمی كۆئەندامی هەرس بوونی هەیە.

: نیشانەكانی كرمی ڕیخۆڵەو گەدە چی یە؟

  • ئازاری ناوسك و سكچوون و دڵتێكەڵهاتن و ئاوسانی سك و غازات بێهێزی جەستە و زەردهەڵگەڕان و سیس بوونی پێست و سووربونەوەی كۆم، لاوازبوونی كێش و بوونی خوێن لە پیسایدا.