کونسوڵخانەی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر پیرۆزبایی لە ئارین بارزانی دەکات

کونسوڵخانەی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر پیرۆزبایی لە دەرچووانی خولی 233ـی ئەکادیمیای سەربازیی شاهانەی ساندهێرس دەکات و ئاماژە بە ئارین بارزانی کە یەکێکە لەو ئەفسەرانەی ئەم خولەی بە سەرکەوتوویی تەواوکردووە.

11ـی ئابی 2024، کونسوڵخانەی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە: “پیرۆزبایی لە ئەفسەرەکانی خولی 233ـی ئەکادیمیای سەربازی شاهانەی ساندهێرس دەکەین کە لە 9ـی ئاب دەرچوون. یەکێک لە ئەفسەرە تازە ڕاسپێردراوەکان ئارین بارزانییە کە لەگەڵ وەرگیراوەکانی تر ساڵێک لە بابەتەکانی سەرکردایەتی و مەشقی سەربازی و ئەکادیمی و تاکتیکی تەواو کردبوو”.

لە 9ـی ئابی 2024، دەرچووانی خولی 233 لە ئەکادیمیایی سەربازی ساندرهێرسی شاهانەی بەریتانیا، مەدالیای تەواوکردنی مەشق و ڕاهێنانیان وەرگرت، کە یەکێک لە دەرچووانی ئەو ئەکادیمیایە ئارین بارزانی بوو، کە لە نێو 290 کەسدا مەدالیایی پێ بەخشرا، کە هێمای پاشای بەریتانیای لەسەرە.

ئەکادیمیای سەربازیی شاهانە ساندهێرس کۆلێژێکی سەربازی کۆنی بەریتانیایە کە لە ساڵی 1802 دامەزراوە، یەکێکە لە ئەکادیمیا سەربازییە بەناوبانگەکانی بەریتانیا و بە ناوەندێکی سەرەتایی مەشق و ڕاهێنانی ئەفسەرانی سوپای شاهانەی بەریتانیا دادەنرێت. کۆلێژەکە دەکەوێتە شارۆچکەی ساندهێرس، بێرکشایر، لە کاتێکدا دەرگای سەرەکییەکەی دەکەوێتە شارۆچکەی کامبەرلی، باشووری ڕۆژئاوای لەندەن.

ئەو کۆلیژە ئامانجی ئەوەیە کە ببێتە ناوەندێکی نیشتمانی بۆ سەرکردایەتیکردنی هەموو ئەفسەرانی سوپای بەریتانیا لە ئەکادیمیاکەدا، هەروەها ڕاهێنان بە هەموو ئەو قوتابیانە دەکرێت کە لەم زانکۆیە وەرگیراون، قوتابیانی ئەم زانکۆیە پێکدێت لە کور و کچ، هەورەها بۆ ئەوەی ببن بە یەکێک لە ئەفسەرانی سوپای شاهانەی بەریتانیا و کۆلێژی ساندهێرس هاوتای کۆلێژی ڕۆیاڵ ناڤاڵ بریتانیا و کۆلێژی کرانوێڵی هێزی ئاسمانی شاهانەی سوپای بەریتانیایە.

ھەواڵی زیاتر