گوڵاڵە و بەهجەت یەحیا ژوان دەبەستن

شیڤان شێرزاد – هەولێر

لە دوای بڵاوکردنەوەی گۆرانییەک بۆ سەری سپی و بەفر هەڵگەڕاوی هونەرمەندی گەل “بەهجەت یەحیا” دوا بەرهەمی گۆرانی خۆی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکردەوە.

ئەو بەرهەمەی هونەرمەند ناوی نراوە “گوڵاڵەی گوڵستان”.میوزیک و دابەشکردنی ئەو بەرهەمە نوێیەی بەهجەت یەحیا لە لایەن “ئارام سەردار”ـەوە جێبەجێکراوە و ڕێبین سالاریش بە سەنتورەکەی لەم بەرهەمەدا بەشدارە و خەلیل عەبدوڵا بە نەیە زوڵاڵەکەی لەم کلیپەدا بەشدارە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیش زۆرترین بینەری لەخۆ کۆکردووەتەوە.
ئەگەرچی بڕیار بوو “نامەی پیری” و “فەنابوون” بکات بە کۆتا بەرهەمەکانی لە ئەزموونی هونەری خۆیدا، بەڵام هەوادار و عاشقانی دەنگی ئەو هونەرمەندە داوایان کرد، کە گەنجینەی دەوڵەمەندی خۆی لە دنیای ئاواز و گۆرانی بە داخراوی جێنەهێڵێت و لە کاروانی هونەردا بەردەوام بێت و پیری نەکات بە ڕێگر لە بەرهەمەکانی.
وەک خۆشی لە لێدوانێکی بۆ “هەولێر”ـدا دەڵێت: بڕیارمدا بوو دوا گۆرانیم نامەی پیری بکەم بە دوا کاری هونەریم، بەڵام خۆشەویستی خەڵک و هونەردۆستانی کوردستان وایلێکردم جارێکی تر لەگەڵ ستافێکی پڕۆفیشناڵ لە میوزیک و گۆرانی دا ئەو بەرهەمە نوێیەم بڵاوبکەمەوە لە مانگی ئاب و لە وەرزی هاوینەدا.

ھەواڵی زیاتر