بەفەرمی بڕیارەكەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ هەڵگرتنی باج لەسەر بەشێك لە شوێنەكان كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە بەفەرمی بڕیارەكەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ هەڵگرتنی باج لەسەر بەشێك لە شوێنەكان وەك چیشتخانە و هۆتێل و نەخۆشخانە تایبەتەكان و سەموونخانە و نانەواخانە كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە واژووی ئاوات شێخ جەناب، ئەمڕۆ چوارشەممە رێنمایی هەڵگرتنی باجی لەسەر بەشێك لە شوێنەكانی دەركرد.

بەگوێرەی رێنماییەكە باج لەسەر چیشتخانە و هۆتێل و نەخۆشخانە تایبەتەكان و سەموونخانە و نانەواخانەكان هەڵگیرا.

لە نووسراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە كە فەرمانەكە لە رێكەوتی دەرچوونی بڕیارەكەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێت.

ئەمەی خوارەوە وێنەی نووسراوەكەی وەزارەتی دارایی و ئابوورییە لەبارەی هەڵگرتنی باج:-

ھەواڵی زیاتر