لە دوای داخستنی پاڵاوگە نا یاساییەکان، کارگە و موەلیدەى گەڕەکەکان پابەندى ژینگە پارێزى دەکرێن

لە سەر فەرمان و ڕاسپاردەى پارێزگارى هەولێر و دواى کۆبوونەوەی فراوانی پارێزگای هەولێر و بەڕێوەبەرایەتییەکان، لیژنەکانی قائیقامییەتی ناوەندى هەولێر لەگەڵ نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتیەکانی ژینگە و تەندروستی هەولێر، لە هەڵمەتێکدا دەستیانکردووە بە پێدانى ڕێنمایی ژینگە پارێزى و پابەندکردنى کارگە پیشەسازییەکان و موەلیدەی گەڕەکەکان بە بڕیار وڕێنماییەکان.

هەر کارگەیەکى پیشەسازیی یاخود موەلیدەیەکى گەڕەکەکان هۆکار بێت بۆ دەردانی دووکەڵ و نەبوونى سیستەمێکی تەندروستی بۆ پاک ڕاگرتنی ژینگە و بەرگە هەوا و پابەندى بڕیارەکانى پارێزگا نەبێت، سزا دەدرێت، لەوانە سزای پێ بژاردن، تا دەگاتە داخستن و ڕاگرتنی کارەکانیان.

ھەواڵی زیاتر