به‌شێك له فراكسیۆنه سووننه‌كان داوا ده‌كه‌ن بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هه‌ڵبژاردن له‌نێوان سالم عیساوی و مەحمود مەشهەدانی بكرێت.
فراکسیۆنە سووننەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق جگە لە پارتی تەقەدومی محه‌مه‌د حه‌لبووسی داوا لە چوارچێوەی هەماهەنگی دەکەن، سالم عیساوی و مەحمود مەشهەدانی وەک كاندیدانی پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بمێننەوە.
فراكسیۆنه سووننه‌كان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌شڵێن، كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان سازكردووه و زۆرینه‌ی سووننه‌كان به‌شداربوونه و بیروڕایان له‌باره‌ی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران گۆڕیوه‌ته‌وه.
ده‌شڵێن، هه‌موومان داوا لە چوارچێوەی هەماهەنگی دەکەین رێز لە چوارچێوە یاساییەکان بگرێت و ناوی ئەو کەسانە بهێڵنەوە کە پێشتر بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دیاریکراون. لە دوایین دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نه‌كه بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک هەریەکە لە مەحمود مەشهەدانی و سالم عیساوی رکابەرییان بۆ بەدەستهێنانی پۆستەکە دەکرد، بەڵام بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان دوو ئەندامی سووننە، دانیشتنەکە بەبێ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەڵگیرا و بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
رۆژی چوارده‌ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2023 دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتیی محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەرکرد.