مه‌سرور بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ عومه‌ر سه‌ید عه‌لی ده‌كات

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سەرەخۆشی لە عومەر سەید عەلی دەکات بۆ کۆچی دوایی هاوژینی. 

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: 

بەڕێز عومەر سەید عەلی؛ 
 بۆ کۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (نازەنین ئەبابەکر کەریم )، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و  سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ھەواڵی زیاتر