ئوردن نامەیەکی ناڕەزایی دەداتە عێراق

حکوومەتی ئوردن ناڕەزایەتیینامەیەکی سەبارەت بە بوونی حەشەدی شەعبی لە نزیک سنووری نێوان هەردوو وڵات، دا بە عێراق.

پەرلەمانتارێکی ئوردنی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ڕایگەیاند “لایەنی ئوردنی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر عێراقی لە نیگەرانییەکانی خۆی لە هەبوونی هێزی حەشەدی شەعبی لە نزیک سنوور ئاگادار کردەوە. ئەم  هێز جێگیرکردنە لە نزیک سنوور بە خراپ سوود لێ وەرگرتن “ئیستغلال” دەزانێت، کە خەریکی ئۆپەراسیۆنی سەربازین لە دژی ئیسرائیل و دەیانەوێت ئاسمانی ئوردن بەکاربهێنن بۆ بۆمبارانی هەندێک شوێنی ئیسرائیل؛ ئەمەش دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات و عەممان دەکاتە بەشێک لە ناوچەی جەنگ”.

ئاماژەی بەوەش دا “عێراق چەندان جار دڵنیایی بە لایەنی ئوردنی داوە، کە هیچ مەترسییەک لە جێگیرکردنی ئەو هێزانە لەسەر سنوور نییە و ئەوانە هێزی فەرمین و پەیوەستن بە حکوومەتی عێراقەوە و تەنیا ئەوان نین لەسەر سنوورن، بەڵکو هێزی پاسەوانی سنوور کە سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراقە لەوێ هەن”.

لە بەرامبەردا، بەرپرسێکی دیکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە ڕۆژنامەی “عەرەبی جەدیدی قەتەری” ڕاگەیاند “بەغدا چەندان جار سەلماندوویەتی  کە بوونی هێزەکانی حەشەدی شەعبی لە ناوچە بیابانییەکان، ئامانجیان ڕێگرییە لە ڕێکخستنەوەی داعش، ئەوەش هیچ مەترسییەک لەسەر وڵاتانی دراوسێی عێراق دروست ناکات”.

ئاشکراشی کرد “ئەو ئۆپەراسیۆنانەی لەلایەن کوتلە عێراقییەکانەوە لە دژی ئیسرائیل کراون، لە ناوخۆی سوریاوە بووە، بوونی ئێستەی هێزەکانی حەشەدی شەعبی لە ڕوتبە، تەنیشت ئوردن، هیچ پەیوەندییەکی بە چالاکیەکەوە نییە”.

ڕوونیشی کردەوە “ئوردن ڕێگریی لە پێشێلکردنی سەروەری ئاسمانی خۆی دەکات ئەگەر کوتلە عێراقییەکان بڕیار بدەن ئۆپەراسیۆنەکانی فراوانتر بکەن دژی ئیسرائیل.”

عەللاوی بەنداوی، ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمان ڕایگەیاند، عێراق پەیامی دڵنیایی بۆ وڵاتانی دراوسێی ناردووە، لەنێویشیاندا ئوردن، دەزانین کە ئەو وڵاتە قبوڵ ناکات ببێتە شوێنی هەڵدانی مووشەک بۆ زیانگەیاندن بە هەر یەکێک لە وڵاتانی دراوسێیی لەسەر سنوورەکان، لەبەر ڕۆشنایی پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە، عێراق کاردەکات بۆ دوورکەوتنەوە لە بازنەی ململانێکان بە هەر شێوەیەک بێت.

ھەواڵی زیاتر