شەممە, تشرینی دووه‌م 23, 2024

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ژمارەیەک پرۆژه‌ لە سلێمانی جێبەجێ دەکات

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی چه‌ند گوژمه‌یه‌ك ده‌دات بۆ جێبه‌جێكردنی نۆ پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی له‌ بواره‌كانی دروستكردنی ئاوه‌ڕۆ و تۆڕی ئاو و شه‌قام و چاككردنه‌وه‌ی شه‌قام له‌ سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی.

ئەمڕۆ سێشەممە، 6ـی ئابی 2024، لەڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا هاتووە، به‌گوێره‌ی فه‌رمانه‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، ئه‌و گوژمانه‌ له‌سه‌ر ڕێژه‌ی 15% و 17% و 100%ی داهاته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاو و سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانییه‌ و بۆ ئه‌م پرۆژانه‌ی خواره‌وه‌ بڕیاری خه‌رجكردنیان بۆ دراوە:-

گوژمه‌ی 15،524،000 دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ئاوه‌ڕۆی لووله‌یی له‌ سنووری شاره‌وانیی سیته‌ك.

گوژمه‌ی 69،999،000 دينار بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی چاككردنی شه‌قامی سه‌ره‌كی له‌ سنووری شاره‌وانیی پێنجوێن.

گوژمه‌ی 429،390،000 دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی دروستكردنی تۆڕی ئاوی خواردنه‌وه‌ له‌ قه‌ره‌تۆغان له‌ سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی.

گوژمه‌ی 10،166،000 دینار بۆ دروستكردنی ئاوه‌ڕۆی لووله‌یی له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی خاڵخاڵان له‌ سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی.

گوژمه‌ی 59،700،000 دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی چاككردنی قیری خراپبووی شه‌قامی سه‌ره‌كی له‌ پێنجوێن له‌ سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی پێنجوێن.

گوژمه‌ی 86،246،000 دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی ڕاكێشانی لوولەی ئاو له‌ گه‌ڕه‌كی كانیی گۆمه‌ له‌ سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی سلێمانی.

گوژمه‌ی 29،458،000 دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه‌ قیرانه‌ی كه‌ تێكچوونه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی پیره‌مه‌گروون له‌ سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی.

گوژمه‌ی 15،380،000 دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆ له‌ گه‌ڕه‌كی به‌ری ماڵان له‌ قه‌زای چوارتا له‌ سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی.

گوژمه‌ی 432،479،000 دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی دروستكردنی ئاوه‌ڕۆی گوندی بابان له‌ سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی.