بۆ ساڵی نوێی خوێندن دووسەد هەزار قوتابی ناویان لە ناوەندە پەروەردەییەکانی هەولێر تۆمارکراوە و کتێبیان بۆ چاپکراوە

بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێر ئاشکرای دەکات، بۆ ساڵی نوێی خوێندن، نزیکە دووسەد هەزار قوتابی ناویان لە ناوەندەکانی خوێندن تۆمار کراوە و بەپێی ئەو ژمارەیەش کتێبی نوێیان بۆ چاپکراوە.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌  چه‌ندین په‌رتووكی نوێ بۆ ساڵی خوێندن   2024-2025 بۆ سه‌رجه‌م  ناوه‌نده‌كانی خوێندن و گشت قۆناغه‌كان چاپ كردووه‌ و رۆژانه‌ به‌ میكانزمێكی خێرا  له‌ رێگای كۆگاكانی په‌روه‌رده‌كان به‌سه‌ر ناوه‌نده‌كانی خوێندن دابه‌ش ده‌كرێن .

دووشەممە 5ـی ئابی 2024، دلێر عەبدوڵڵا بەڕێوبەری پەروەردەی ناوەندیی هەولێر  ئاماژەی بەوە کرد، بۆ ساڵی نوێی خوێندن دووسەد هەزار قوتابی ناویان لە ناوەندە پەروەردەیەکانی هەولێر تۆمارکراوە و بە ژمارەی ئەوان کتێب چاپ کراوە، بۆ وەرزی یەکەمی خوێندن کتێبەکان ئامادەن و لەريگای کۆگاکانەوە دابەشی سەر قوتابخانەکان دەکرێت ،کتێبەکانی وەرزی دووەمیش  ئامادەن و لەکۆگاکان هەڵدەگیرێن بۆ ئەوەی هیچ بەربەستێک بۆ خوێندنی ئەمساڵ دروست نەبێت.

هەر قوتابخانەیەک بەپێی ژمارەی قوتابیەکانی کتێبی نوێ وەردەگرێت، مامۆستا سەرکەوت بەڕێوبەری قوتابخانەیە چاپکردنی کتێبی نوێ بە دیزایینی نوێ و گۆڕانکاری لە ناوەرۆکەوە بە گرنگ دەزانێت.

سەرکەوت محەممەد بەڕێوەبەری قوتابخانەش دەڵێت: ناوەندەکانی خوێندن ئامادەکاری دەکەن بۆ دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندن، تا ئێستا هیچ  کاتێک دیاری نەکراوە بۆ دەسپێکردن، بەڵام بەگوێرەی یاسای وەزارەتی پەروەردە ناوەڕاستی مانگی نۆ دەستپێکی وەرزی نوێی خوێندن دەبێت .

ھەواڵی زیاتر