ئهمڕۆ یەکشەممە 2022.1.2، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی سەری ساڵی نوێوە سەردانى خانەی نەوجەوانانی کوڕان و کچانی هەولێرى کرد و دیارى و پێداویستى تایبەتى بەسەر منداڵانى خانەی ناوبراو دابەشکرد.
لە سەردانەکەیدا كه ژمارهیهك بهرپرسی دیكهی لایهنی پهیوهندیدار ئامادهی بوون، پارێزگارى هەولێر، دیارى و یارى منداڵان و پێداویستى و جل و بەرگى زستانەى بەسەر منداڵانی خانەی نەوجەوانانی کوڕان و کچانی هەولێر دابەشکرد، کە لەلایەن EJCC/ پارێزگای هەولێر و کونسۆڵخانەی ئیماراتی و مانگی سووری ئیماراتیەوە بۆیان ئامادەکرابوو.
پاشان وێڕای دەستخۆشى بۆ ماندووبوونی بەڕێوەبەر و ستاف و دەستەی کارگێڕی خانەی ناوبرا لەجێبەجێکردن و ئەنجامدانی ئەرک و کارەکانییان، لەکەم و کوڕیی و پێداویستییەکانی خانەی ناوبراو و ڕەوشی تەندروستی منداڵان و پێداویستییەکانی کۆڵییەوە.
جێگەى باسە بەرێز پارێزگارى هەولێر گرنگیەکى تایبەت بە خانەی نەوجەوانانی کوڕان و کچانی هەولێر دەدات و لەنزیکەوە چاودێریان دەکات و ناوە ناوەش بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ژیان و ڕەوشی تەندروستی منداڵان و دابینکردنى پێداویستییەکانیان سەردانى خانەى ناوبرا دەکات