حکومەتی هەرێمی کوردستان 34 کۆچبەر لە لیتوانیاوە ئارهزوومهندانه دەگەڕێنێتەوە، كه لە کەمپەکانی ئهو وڵاته گیریانخواردبوو و لە دۆخێکی خراپدابوون.
هەڵگورد ساڵەیی، راوێژکار لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە کوردستان24ی راگەیاند، لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانگەکەیان دوای هەماهەنگیکردن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی لیتوانیا، ئەمرۆ 34 کۆچبەر، کە لە کەمپەکانی لیتوانیا گیریان خواردبوو و لە دۆخێکی خراپدابوون، دەگەڕێنێتەوە هەرێمی کوردستان.
پێشتر حکومەت نزیکەی چوار هەزار کۆچبەری لە سنوورەکانی بێلارووس و پۆڵەندا گەڕاندەوە و یەکەمجارە لە لیتوانیا کۆچبەران بگەڕێنێتەوە.