وردەکاریی جێگیرکردنی هێزێکی هاوپەیمانان لە سەربازگەی ‘کەی وەن’ـی کەرکووک


هێزێکی پڕچەککراوی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، لە سەربازگەیەکی کەرکووک جێگیر کرا. سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنیش مەبەستی جێگیرکردنی هێزەکە

سەرچاوەیەکی باڵای سەربازی لە کەرکووک، ڕاگەیاند، شەوی ڕابردوو، 03-08-2024، هێزێکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش لە سەربازگەی کەی وەن، لە کەرکووک جێگیر کران.

بە گوێرەی هەمان سەرچاوەیەک ئەو هێزەی هاوپەیمانان، لە 60 ئەفسەر، سەرباز و ڕاوێژکاریی سەربازیی پێک دێت  و بە 30 ئۆتۆمبێل و کەرەستەی سەربازیی پێسشکەوتوو لە سەربازگەی کەی وەن جێگیر کراون. ڕوونیشی کردەوە، لە کاتی هاتنیان، هێزێکی دژەتیرۆری عێراق یاوەر و چاوساغیان بوونە.

 سەبارەت بە ئامانجی هاتنی هێزەکە، سەرچاوەکە گوتی: ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە یەکێکن لەو هۆیانەی وای کردووە هێزەکە بێنە سەربازگەی کەی وەن. هاوکات بەشداری و ڕاوێژ بە فەرماندە و سەربازانی هاوپەیمانان لە ئۆپەراسیۆنەکانی سنوورەکە دەکرێت کە لە دژی چەکدارانی داعش دەکرێن. گوتیشی: هێزەکە لەو ژوورە ئۆپەراسیۆنەش بەشدار دەبێت کە لەنێوان هێزەکانی سەر بە حکوومەتیە عێراق و هەرێمی کوردستان پێک دەهێنرێت.

بە گوێرەی زانیارییەکان”ئەرکێکی دیکەی هێزەکە، پاراستنی گەورە کۆمپانیای نەوتی ‘بی پی’ بەریتانییە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی فراوانکردنی کێڵگە نەوتییەکانی (هاڤانا، بای حەسەن، بابا گوڕگوڕ و زەمبوور)، لەگەڵ حکوومەتی عێراق گرێبەستی کردووە”.

سەربازگەی کەی وان دەکەوێتە دووری 16 کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری کەرکووک. ئەمە بۆ جاری یەکەمە دوای ڕووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017، هێزێکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعشی لێ جێگیر دەکرێت.

ھەواڵی زیاتر