شیڤان شێرزاد – هەولێر
رێکخراوی روناکبیری و کولتوری سۆران بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە ژینگە دۆستان و پسپۆڕانی بواری زانستی ژینگەیی و چین توێژەکانی کۆمەڵگە لە بنەسڵاوەی هەولێر بروانامەی ژینگەیی زانکۆی سەحابی نێودەوڵەتی بە بیست و یەک کەس لە ژینگە دۆستانی کوڕدستان بەخشی، ئەمەش لە پای ئەو خزمەتەی، کە بە بواری ژینگە کردوویانە و هەروەها ڕێکخراوی ڕوناکبیری و کولتووری سۆران لەم چوارچێوەیەدا سوپاسی پارتێکی گەلی کوردستانی کرد، کە هەماهەنگیان لەگەڵدا کردبوون.
“ئیسماعیل بێقەرار” سەرۆکی ڕێکخراوی ڕوناکبیری و کولتوری سۆران بە “هەولێر”ـی ڕاگەیاند: بەخشینی ئەم بروانامانە بۆ زیاتر گرینگیدانە بە بواری ژینگەی کوڕدستان، چونکە کوردستان سەوزایی کەمە و ژینگەیەکی لەبار و گونجاوی بۆ نەڕەخسێنراوە، بۆیە دەبێت گرینگی زیاتر بە ژینگە بدرێت.