بریار و بەرژەوەندی

شێرکۆ حەبیب

لەگەڵ سەرەتای دەست بەکاربوونی کابینەی نۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بەرێز مەسرور بارزانی لە میانەی سوێند خواردنی لە پەرلەمان بەڵێنی ئەوەی دا کەوا چاکسازی لە پێشینەی کار و ئەرکەکانی حکوومەتەکەی بێت، لەگەڵ ئەوەی لە بارودخێکی نەخوازیار کابینەکەی پێکهێنا لە ساتێک هێرشەکانی گروپی تیرۆریستی داعش هێشتا جموجۆڵیان مابوو، پەتای کۆڤیدی١٩ شی هاتە سەر کە ئابووری سەرجەم جیهانی ئاڵۆز و لاواز کرد، جگە لە گرفت و بیانووەکانی بەغدا دژ بە هەولێر و نەناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم و لەلایەکی دیکە گرفتە ناوخۆییەکانی کە دژی حکوومەت ئاراستە دەکران تەنانەت بەشێک لەوانەی بەشدار بوون لە کابینەی حکوومەت زیاتر سەر سەختتر بوون لە نەیارەکان، بەڵام خۆڕاگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و پاڵپشتی دڵسۆزان توانی بەسەر ئەو کۆسپ و تەگەرانە زاڵ بێت کە ناحەزان دەیان ویست حکوومەتێکی لاواز بێت، بەڵام خۆشبەختانە خەونەکەیان زیندە بەچاڵ کرا.
لە ماوەی چەند ساڵی رابردووی تەمەنی ئەو کابینەیە چەندین پرۆژەی خزمەتگواری و ئاوەدانی جگە لە بەرقرار بوونی هێوری و ئاسایش و هێمنی ئەنجام دراون کە ئەمەش ئەرکی حکوومەتە، بەڵام دەبێ ئاماژەی پێبکرێت و کاری زۆریش لەبەردەم حکوومەت ماوە بۆ ئەنجام دانی، ئەوەی گرنگە سەرەڕای ئاڵۆزی بارودۆخی ئابوری بەڵام خۆشبەختانە خزمەتکردن بەردەوامە.
لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو بە بریاری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران باج لەسەر کۆمەڵێک بابەت هەڵگیرا کە ئەمەش بوو بە مایەی دڵخۆشی هاووڵاتیان و کاسبکاران، ئەگەر چی لە سەرجەم وڵاتان باج ئەرکێکی نیشتمانییە کە هاووڵاتی خاوەن کار بە حکوومەتی وڵاتەکەی دەدات بۆ ئەنجامدانی کارە خزمەتگوزارییەکان، و تەنانەت ئەگەر کەسێک باج نەدات بە گوێرەی داهاتەکەی کە یاسا دیاری کردووە دووچاری بەندیخانە دەبێت.
هەڵبەتە هەڵگرتنی باج لەسەر چەند کار و پیشە خزمەت بە هاووڵاتیان دەگەیەنێ، بەڵام ئەرکی حکوومەت قورستر دەکات بۆ کارە خزمەتگوزارییەکان، لەسەر جەم وڵاتان بە داهاتی باجی هاووڵاتیان و هاوکاری حکوومەت پرۆژەکان ئەنجام دەدرێن.
ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوانەی زوڕنا ژەنی ئەم و ئەون تا دوێنێ دەیان گوت حکوومەت دژی میللەتە و باج لە میللەت وردەگرێ، ئەمرۆش دەڵێن مەبەست پرۆپاگەندەی هەڵبژاردنە، ئەوەی دڵۆپە خوێنێکی بۆ وڵات نەڕشتبێ نازانێ قەدری خاک و وڵات و نیشتمان چییە، بەو دەنگە نەشازەتان میللەت باوەڕ ناکات، هاووڵاتی ئەمڕۆ لە هەموو ڕۆژ زیاتر ئاگادارە و دەزانێ کێ دڵسۆزی میللەتە و بە کردار بەڵێنەکان ئەنجام دەدات نەک تەنیا قسەی زەبەلاحی بێ مانا دووبارە دەکاتەوە، بەڵگەش ئەوەیە لە ماوەی کارکردنی کابینەی نۆ چ خودی سەرۆک وەزیران یا وەزیرەکانی پارتی یا دامودەزگاکانی تر شەو و ڕۆژیان کردۆتەوە یەک بۆ خزمەتی هاووڵاتیان .
هەڵبەتە ئەوەش گرنگە کەوا حکوومەت چاودێری و کۆنتڕۆڵی ئەوە بکات دوای کەم کردنەوە و هەڵگرتنی هەندێ لە باجەکان، کەوا نرخەکان دابشکێنن.
هەر بریارێک لە بەرژەوەندی میللەت بێ کە ئەمەش حکوومەت بریارەکانی لەو شێوازەن دەبێ پێشوازی لێبکرێت. ئەگەر وەک هەندەک دەڵێن بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنە. ئەوە ئەوەند چاندراوە کە بتوانن خێر و بەرکەتی بدوورنەوە، پارتی بە خەباتی زیاتر لە ٧٥ ساڵ ئەوەی بۆ میللەت سەلماندووە کە هەردەم پێشەنگە چۆن لە خەبات و قوربانیدان و خزمەتکردن پێشەنگە، هەر بەپێشەنگیش دەمێنتەوە.

ھەواڵی زیاتر