پێشنوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 3ـی ئابی 2024، سەرۆکایەتیی هەرێم ڕایگەیاند، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازىی له ئه‌ندريا ناسى، باڵيۆزى نه‌مسا له عێراق كرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ده‌رفه‌ته‌كانى فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شيان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.
له‌وباره‌يه‌وه، باس له دوايين سه‌ردانى نێچيرڤان بارزانى، بۆ ڤيه‌ننا و ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ سه‌ركۆمار و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا كرا.
له ته‌وەر‌ێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.