لایەنگرێکی لاهۆر شێخ جەنگی لە هەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاری بوو

 نەبەز محمد، کەسێکی نزیکی شەهید موراد کانی کوردەیی و لاهۆری شێخ جەنگی ماوەیەک لەمەو بەر لیوایەکی تایبەتی بافڵ تاڵەبانی لە درەنگانی شەو بەسەر ماڵی ناوبراودا دەدەن.

و بەمەبەستی دەسگیرکردنی و رفاندنی بەڵام وەک کەس و کارەکەی وتیان خۆشبەختانە نەبەز محمد لەو کاتەکەدا لە ماڵ نابێت بۆیە هەوڵەکانیان شکەست دێنێت.

بەڵام ئەو هێزە هەموو کەل و پەلەکانی ناو ماڵی باوکی نەبەز تێک دەدەن و هەرەشەیان لێ دەکەن پێیان دەڵێن دەبێت سەری کورەکەتان لە لاشە جودا بکەینەوە، هەر بۆیە دوای ئەو هەوڵە نەبەز محمد لە ترسی گیانی خۆی کوردستان جێ دەهێڵێت.. بەگوێرەی هەمان سەرچاوە،

 نەبەز محمد جارێکی تر لە مانگی ٦ سالی ٢٠٢٣ لە لایەن هێزێکی دەمامکداری ڕفێندراوە بۆ ماوەی چەند کاژمێرێک هەرەشەی ملپەراندنیان لێ کردن و پێیان وتوون ئەوە کۆتا جارتانە لە هیچ کۆورو کۆبوونەوەکەیەکی لاهۆر شێخ جەنگی بتانبینن یان بەژدار بن.

جارێکی تر روناکی بەچاوەکانی خۆتان نابینیەوە، بۆیە نەبەز محمد و هاوڕێکانی لە ترسان وتیان تەواو تەنیا ئازادمان بکەن، هەر بۆیە ئەو جارە ئازادیان کردون بەو مەرجە.

. یەکێک لە هاوڕێکانی نەبەز محمد کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکەین لە ترسی تیرۆرکردنی بۆ ماڵپەری هەولێر وتی، دوو لە هاورێکانی نەبەز محمد تیرۆرکراون ویستیان نەبەز محمدیش تیرۆر بکەن، بەلام سوپاس بۆ خوا نەبەز محمد بەسەلامەتی رزگاری بوو.

 لە کاتی ئێستاشدا ئەوەندەی من زانیاریم هەبێت کوردستانی جێهێشتووە بەلام نازانین لە کام وڵات دەژیت. شایانی باسە لە مانگی ٧ی تەموزی ساڵی ٢٠٢١ کاتێک پافل تاڵەبانی کودەتای کرد بەسەر لاهۆری شێخ جەنگی و دوریخستەوە.  دواتر پلانی دانا بۆ هەموو کەسە نزیکەکانی بۆ ئەوەی تیرۆریان بکەن و بەدەیان کەسی زۆر نزیکی لاهۆری تیرۆرکردووە بەردەوامیشە لە دەسگیرکردن و تیرۆرکردنی ئەندام و لایەنگیرانی

ئامادەکردنی: کەیوان ئەمیر

ھەواڵی زیاتر