ئەمڕۆ پێشمەرگە ئۆپەڕاسیۆنێكی فراوانی بۆ گەڕان بەدوای چەكدارانی داعش ئەنجام دا

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە بە فەرمانی فەرماندەی فیرقەی دووی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، لیوای 1ی پیادە لە سنووری شارەدێی قەرەهەنجیر و گوندەکانی دەوروبەری، ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان ئەنجام دا.

راشیگەیاند: ئۆپەڕاسیۆنەكە لە بەرەبەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە تا پاش نیوەرۆی خایاند.

وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەش دا كە ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپەڕاسیۆنەكە کێوماڵکردن و گەڕان و پشکنین بوو بۆ ئەو شوێنانەی كە گومانی حەشارگە و شوێنی چەکدارانی تیرۆرستی داعشی لێ دەکرێت.

ھەواڵی زیاتر