وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی نیسان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ.
1ـی ئابی 2024، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ڕایگەیاند: 74 ملیار و 844 و ملیۆن و 532 هەزار دینار وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی نیسانی ئەمساڵ، لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتیی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی و ئابووری خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.