لەبارەی مووچە هەواڵی خۆش هات

ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند: “لیستی مووچەی مانگی حەوتمان بۆ بەغدا ناردووە لە پەیوەندیداین لەگەڵ بەغدا و ئەمڕۆ قسەم لەگەڵ بەرپرسانی كورد لە بەغدا كرد و پێیان گوتم كە مووچە هیچ گرفتێكی نییە و پارە دەنێردرێت.

ئاماژەی بەوەش دا: “بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی شارستانی هیچ گرفتێك نەماوە و كێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەكان تاڕادەیەك چارەسەر بووە.

راشیگەیاند: “ماوەی سێ مانگە هەرێمی كوردستان پابەندە بە رادەستكردنی داهاتی نانەوتی، هەروەها لیستی مووچەی خانەنیشینان بە یاسا نوێیەكە بۆ هاوتاكردنی ئامادەكراوە و دواتر حكوومەتی عێراق بڕیار دەدات كە لێژنەیەك بۆ ئەو مەبەستە پێكهێندراوە.

سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی دەشڵێت: “ئەو شاندانەی چاودێری دارایی كە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان ناوی سەرجەم هێزە ئەمنییەکانیان رادەستکراوە و تیمی چاودێری عێراق و هەرێمی کوردستان راپۆرتی خۆیان تەواو کردووە، بەڵام ئەو تێبینییانەی لە راپۆرتەکاندا هاتووە نابنە رێگر لەبەردەم خەرجکردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان.

ھەواڵی زیاتر