هه‌ولێر…خولێکی تایبه‌ت بۆ ستافی سەنتەرەکانی ئۆتیزم کرایەوە

له‌ ڕوانگه‌ی گرنگی دانی زیاتر و پێشکەشکردنی خزمەتگوزرای بە منداڵانی ئۆتیزم، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 28_7_2024 له‌ژێر چاودێری ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێرو بە ئامادەبوونی یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر، ستافی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر، خولێکی ڕاهێنانی تایبه‌تمه‌ندی بۆ ستافی تازە دامەزراوی سەنتەری ئۆتیزمی هەولێر و کۆیە كرده‌وه‌.
ئامانج لە خولەکە ڕاهێنانی په‌روه‌رده‌كاران و بەرەوپێشبردنی تواناکانیان بوو تاوه‌كو بتوانن به‌ شێوازی نوێ مامه‌له‌ له‌گه‌ڵ حاڵه‌ته‌كانی ئۆتیزم بكه‌ن . خوله‌كه‌ بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێ و بابەتی تیۆری و پڕاکتیکی لەخۆ دەگرێت و 25 په‌روه‌رده‌كاریش تێدا به‌شداریان كردووه‌.
شایەنی باسە خولەکە بە پاڵپشتی پارێزگای هەولێر بەڕێوە دەچێت .

ھەواڵی زیاتر