ئەگەر پێستت بە ئاوی گوڵاو یان بە هەرچی شتێکی گەرم بسووتێت ئەبێ چی بکەین؟

بەهۆی بەرزی پلەی گەرما یانیش هەندێ جار بەهەڵە ئاوی گەرم بەردەموچاو دەكەوێت، بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی تەندروست بیپارێزیت دكتۆرە نورا شاوێس بۆرد لە نەخۆشیەکانی پێست و جوانکاری و لەیزەر ، چەند ئامۆژگارییەك دەخاتە ڕوو و دەڵێت: یەکەم شت ئەبێ پێستت بۆ ماوەی دە تا بیست خوولەک فێنک بکەیتەوە بە ئاوی بەلۆعە نە ئاوێکی زۆر سارد و نە ئاوێکی زۆر گەرم هەتاوەکوو بە تەواوەتی ئازار نەمینێت .

هەروەها نابێت سەهۆڵ بەکاربهێنرێت چوونکە سەهۆڵ ئەبێتە هۆی گرژبوونی مولوولەی خوێن لەم شوێنە و مانەوەی گەرمییەکە و بەم شێوەیە زیاتر پێستەکە زەرەری پێدەگات.
ئەگەر هاتوو ئاوە گەرمەكە بەدەستدا ڕابێت بە هەمان شێوەی دەموچاوە وە پێویستە ئەڵقە یان موستیلە یان هەرچی ئێکسواراتێکت لەبەر کردبێت ئەوا دەست بەجێ لاببرێت چوونکە ئاوسان روودەدات دوای ماوەیەکی کەم ئەم شوێنەیە ده ئاوسێت و خوێنی بۆ ناچێت.
دكتۆرە نورا شاوێس دەشڵێت: ئەگەری روودانی بڵق هەیە لەم شوێنەیانە، نابێ بڵقەکان بتەپێنرێت یان ئەگەر پارچەیەکی جل کە نووسابێت بە شوێنی سووتاوه كه نابێت لاببرێت. بەکارهێنانی دۆشاوی تەماتە ، ڕۆن یان لۆشن یان هەویری دان بۆ ئەم شوێنانە شیاو نییە.
پێستی سووتاو بە پارچەیەک قوماشی پاک داپۆشە بەبێ ئەوەی تووند بیبەستیت.

ھەواڵی زیاتر