ڕووداوێکی هاتووچۆ لە توركیا گیانلەدەستدانی چوار کەسی لێکەوتەوە

لە قەزای ئۆڵتوی سەربە پارێزگای ئەرزەڕوم له‌ وڵاتی توركیا، لە ئەنجامی پێکدادانی نێوان ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتن و ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

ڕووداوەکە لە ناوچەی چامڵیبەلی قەزاکە ڕوویدا کە تیایدا ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتن و ئۆتۆمبێلێکی دیکە بەیەکیاندا داوە.

دوا بە دوای ئاگادارکردنەوەیان، تیمەکانی جەندرمە و تەندروستیی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و، ئاماژەیان بەوە کرد کە ڕووداوەکە گیانلەدەستدانی چوار کەس و برینداربوونی یەک کەسی دیکەی لێکەوتووەتەوە.

پاش چارەسەری سەرەتایی بریندارەکە گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری ئەرزەڕوم.

ھەواڵی زیاتر