پۆلیسی ڕاپه‌رین: ئەو كوڕەی باوكی خۆی كوشت ده‌ستگیركرا

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو هێزەکانیان لە بنکەی پۆلیسی ژاراوە تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ک.ک.ک.) لە رەگەزی نێر دانیشتووی گوندی شێخ وەسان سەر بە ناحیەی بالیسان دەستگیرکرد کە تۆمەتبارە بە کوشتنی باوکی و فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو لە بنکەی پۆلیسی ناحیەی بالیسان.

 پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌،  تۆمەتباری ناوبراو لە بەرواری 21ی 7ی2024، دوای ئەوەی لەگەڵ باوکی کێشە و دەمەقاڵێ روودەدات لە نێوانیان باوکی دەکوژێت و بۆ شوێنێکی نادیار هەڵدێت.

 له‌ كۆتاییدا پۆلیسی راپه‌رین رایگه‌یاندووه‌، لە ئێستادا تۆمەتبار بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە بەردەوامن، پۆلیسی راپەڕین وادەڵێت.

ھەواڵی زیاتر