وەزارەتی كارەبا لەبارەی لێخۆشبوونی قەرزی كارەبا، هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە

ئاگاداری هاووڵاتییان كرایەوە كە تەنیا دوو رۆژ بۆ لێخۆشبوونی 20%ی قەرزی كارەبا ماوە، هەر كەسێك دەیەوێت لێی سوودمەند بێت بە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكان بكات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی رایگەیاند: ئاگاداری هاووڵاتییان دەکەینە کە لێخۆشبوونی 20%ی قەرزی کارەبا تەنها دوو رۆژی ماوە و لە رێكەوتی 31/7/2024 کۆتایی دێت.

راشیگەیاند: هەر هاووڵاتییەک دەیەوێت سوود لەو دەرفەتە وەربگرێت، با سەردانی بنکەکانی پارەدان یان سەردانی بەشی کاروباری وزەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دابەشکردنی کارەبای ناو شار و دەرەوەی شار بکات و پاکتاوی قەرزەکانی بکات.

ھەواڵی زیاتر