فەرمانگەی ژینگەی هەولێر: بەهۆی سەرپێچیكردنی ڕێنماییە تەندروستییەكان، سكاڵای یاساییمان لەسەر پێنج قەساب تۆمار كردووە

ئەمڕۆ دووشەممە 29ی 7ی 2024، فەرمانگەی ژینگەی هەولێر لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردووەتەوە: “ئەمڕۆ، نوێنەری یاسایی فەرمانگەی ژینگەی هەولێر لە بنکەی پۆلیسی دارەتوو و دادگای بەرایی دەشتیی هەولێر سکاڵای یاسایی لە دژی (5) تۆمەتبار تۆمار کرد، کە هەڵسابوون بەسەربڕینی ئاژەڵ بەمەبەستی فرۆشتنی گۆشتەکەی لەسەرشەقامی گشتی هەولێر- کەرکووك لە نزیك گوندی گردەڕەشە و پیسکردنی ژینگەی ناوچەکە، کە ئەمەش بەسەرپێچی لەیاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە ژمارە (٨ی ساڵی ۲۰۰٨) و ڕێنمایی ڤێرتێنەری دادەندرێت. کە بە گوێرەی یاسا و ڕێنمایی ئاماژە پێکراودا هاتووە، پێویستە ئاژەڵ لە کوشتارگەی تایبەت سەرببڕدرێت لەپێناو پاراستنی ژینگە و تەندروستی هاونیشتمانیان و ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی وپیسبوونی ژینگە

ھەواڵی زیاتر