ئاسایشی سلێمانی شەش كەسیان دەستگیركردووە بە تۆمەتی هاوكاریكردن لە هەڵهاتنی زیندانییەكە

ئاسایشی سلێمانی بڵاوی كردەوە: ئێوارەی دوێنی یەكشەممە دوای ئەوەی ڕاگیراوێکی زیندانی چاکسازی ژنان و منداڵانی سلێمانی هەڵهات، توانرا لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا لەشاری سلێمانی دەستگیر بکرێتەوە.

راشیگەیاند: شەش كەسی دیكەش دەستگیركران كە هاوکاربوون لە هەڵهاتن و حەشاردان و گواستنەوەی زیندانییەكە.

ئاسایشی سلێمانی جەختیشی كردەوە كە ئێستا زیندانییەكە و هەر شەش هاوكارەكە سەرجەمیان دەستگیرکراوان و ڕادەستی یاسا دەكرێن

ھەواڵی زیاتر