سەرۆکی ئەرکان پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی هاریکاری ئاسایش کرد

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە

ئەمڕۆ ٢٨ی تەمووزی ٢٠٢٤، فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ گیڤن رایس بەرپرسی نووسینگەی هاریکاری ئاسایش لە کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لەو دیدارەدا، باس لە پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی ڕاوێژکارانی سەربازی ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرا، هەروەها دووپات لە هەماهەنگی بەردەوامی نێوانیان کرایەوە.

هەر لەو دیدارەدا، تیشکخرایە سەر هەنگاوەگانی وەزارەتی پێشمەرگە، لەبارەی چاکسازی و بەردەوامی دان بە کاری رێکخستنەوەی هێزەکان لە چوارچێوەی فیرقەکان، هاوکات بە بایەخەوە ئاماژە بە بەردەوامی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بە تایبەتی هاوکارییەکانی تیمی ڕاوێژکارانی سەربازی ئەمریکا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کرا.

ھەواڵی زیاتر