دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند كە بەڵێنیان وەرگرتووە لە ماوەیەكی نزیكدا كێشه‌ی كه‌مئاوی دوو گەڕەك لە سنووری پارێزگای كەركووك چاره‌سه‌ر بكرێت.
یەكێك لە گه‌ڕه‌كەكان په‌نجا عه‌لییە له شاری كه‌ركووك كە گه‌ڕه‌كێكی كوردییه و بۆ چه‌ندین ساڵه فه‌رامۆشكراوه و له هه‌موو جۆره خزمه‌تگوزارییه‌ك بێ به‌شه، له ئێستاشدا دانیشتووانی گه‌ڕه‌كه‌كه به‌هۆی كێشەی بێ ئاوییه‌وه ده‌ناڵێنن.
سەبارەت بە چاره‌سه‌ركردنی گرفتەكە، دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق دڵنیایی دایە هاووڵاتییان كە كێشه‌ی كه‌مئاوییان له ماوه‌یه‌كی نزیكدا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
روونیشی كردەوە، لە كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه، ره‌زامه‌ندییان وه‌رگرتووە تۆڕی ئاوی په‌نجا عه‌لی ببه‌سترێته‌وه به تۆڕی ئاوی سه‌ره‌كی و خه‌زانی ئاوی چواری كه‌ركووك.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا جەختیشی كردەوە، بەهەمانشێوە له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی كه‌ركووكیش قسه‌یان كردووه و له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا لایه‌نه ته‌كنیكییه‌كان ته‌واو دەكه‌ن و ئاو بۆ گه‌ڕه‌كی په‌نجا عه‌لی دەگه‌ڕێته‌وه.
جگە لە گەڕەكی پەنجا عەلی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كە له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی كه‌مئاوی گه‌ڕه‌كی فه‌یله‌قیش، ئەویش له رێگه‌ی لێدانی چوار بیری ئیرتیوازی نوێوە.