فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان ڕوونكردنهوهیهكی بۆ ڕای گشتیی بڵاوكردهوه.
لهڕوونكردنهوهكهی فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكوومهتی ههرێمی كوردستاندا هاتووه، ماوەیەکە کەسێك بە هەر دوو ناوی ساختەی (تارا کەریم ئاغا – Tara Kareem Agha) و (سۆزان شێخ کەمال بەرزنجی- Sozan Shex Kamal Barznje) لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، بەتایبەتی مەسنجەری فەیسبووک، بە شێوەیەکی ساختەکارانە، بە ناوی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، داوای پارە و کارتی مۆبایل لە خەڵک دەکات.
ئاماژه بهوهش كراوه، بۆ ئاگاداریی هەموو لایەک، ئەم کەسە ساختەکارە، دوور و نزیک هیچ پەیوەندییەكی بە ئەنجومەنی وەزیرانەوە نییە و لایەنە دادوەری و ئەمنییە پەیوەندیدارەکانیش ئاگادار کراونەتەوە کە ڕێکاری یاسایی لە دژی ئەم کەسە بگرنە بەر و بە دڵنیاییشەوە ئەم ساختەکارە، دواجار باجی کارە نایاسایی و ساختەکارییەکانی دەدات و بە سزای یاساییی خۆی دەگات.