شەممە, تشرینی دووه‌م 23, 2024

حکوومەت، پارتی و ئەوانی دیکە

عارف ڕوشدی

تەواوکردنی پردی دەربەندی ڕانیە، بەرەو کۆتاییبونی جادەی دوو سایدی نێوان ( کەلار، دەربەندیخان )، دستپێکردنی پروژەی (٥٠)ساڵانەی ئاوی گوپتەپە – چەمچەماڵ، پروژەی ئاوی ( ناحییەی پێباز)، پروژەی ستراتیجی ئاوی هەولێر، ڕاگرتنی باج لە سەر( ئۆتێل، چێشتخانە، فرنی نان و سەمون، زەوییە بەتاڵەکان و پروژەکانی وەبەرهێنان) دەستپێکردنی دروستکردنی پردی (تووەقوت) لە هەڵەبجە، چونە بواری جێبەجێکردنی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر کارمەندانی سەرجەم دامودەزگە ئیدارییەکاندا، چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری و گەشتیاری لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی ( زاخۆ، سوران و ئاکرێ ) دروستکردنی چەندین پۆند و بەنداو لە سنوری هەرچوار پارێزگای هەرێمدا، بەرەو تەواوکردنی جادەی (١٠٠م) شاری سلێمانی، سەنگەر گرتن لە بەغدا لە پێناوی دابینکردنی موچە و بودجەی خەڵکی کوردستان و بەگژداچوونەوەی پرۆسەی داگیرکاری و تەعریب لە کەرکووک و ناوچەکانی دیکەی دەرەوەی هەرێم، پتەوکردنی پەیوەندی دیپلۆماسی و کارکردن لە پێناوی هەڵبژادنێکی بێ غەلوغەش، لە پێناوی سەرفرازی گەل و نیشتیماندا بەرگەی تیرە ژەهراوییەکانی نەیارانیش دەگرن هتد .
ئەوانی دیکە لە خزمەتی کێدان؟
ڕەخنەی بێ بنەما، پەخشکردنی هەواڵی بێزارکەر، بڵاوکردنەوەی هزری ملکەچی، پەخشکردنی پەیامی ڕەشبینی و بێهیوایی، هاوکاریکردنی لایەنە شۆڤینییەکانی بەغدا و هاندانیان بۆ گرفت دروستکردن لە بەردەم موچە و قوتی خەڵکی کوردستان، بێزراوکردنی کارە خزمەتگوزارییەکان، هەوڵدان بۆ ڕاگرتنی تەوژمی پێشکەوتنە دیجیتاڵییەکانی ئیداری حکوومەت لە وانە” هەژماری من”
لە ئەنجامدا؛ وێناکردنی ژیارێکی ڕووکەشی خۆڵەمێشی و کۆشتنی هیوا و جوانییەکانی مرۆڤ و ژیان دۆستی .
باشە باشتر نییە ئەوانیش هاوکاربن و بەشیان هەبێت لەم کارە جوانانە؟