بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامە: هاووڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە، كە كاتی نۆرەگرتنی ئەلیكتڕۆنی گۆڕاوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك)، بلاوی كردەوە: “لە بەڕێوەبەرایەتیی ڕەگەزنامە و كاروباری شارستانی پارێزگای هەولێر – فەرمانگەی كارتی نیشتمانی، ئاگاداری هاووڵاتیان دەكەینەوە، كە گۆڕانكاری لە كاتی نۆرەگرتنی ئەلیكتڕۆنی (حجز الكترونی) دا كراوە، كە پێشتر لە كاتژمێر 8 بۆ 9ی بەیانی بوو، بەڵام لەمەودوا نۆرەگرتنی ئەلیكتڕۆنی دەبێتە 10 بۆ 11ی شەو.”

لەو ئاگادارییە ئەوەش باس كراوە، كە ئەو گۆڕانكارییە سەرجەم ئەو فەرمانگانە دەگرێتەوە، كە پەیوەستن بە نۆرەگرتنی ئەلیكتڕۆنییەوە.

ھەواڵی زیاتر