یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

ڕێكخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتیی: هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی مافەكانی ئافرەت هەنگاوی گرنگی ناوە

ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتیی لە ڕاپۆرتێکداسەرنجی خستووه‌ته‌ سه‌ر دۆخی ئافرەتان و پاراستنی مافه‌كانیان و رایگه‌یاندووه‌، هەرێمی کوردستان هەنگاوی گرنگی له‌باره‌ی دەرکردنی چەندین یاسا بۆ پاراستنی مافەکانی ئافرەتان و ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژیی خێزانی ناوە.

 له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه‌یدا ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتیی ئاماژەی بەوە كردووە كە کوشتنی ئافرەتان بە بیانووی شەڕەف  لە هەرێمی کوردستان کەم بووەتەوە. 

هه‌روه‌ها هاتووە: هەرێمی کوردستان لە ڕووی یاساییەوە ژمارەیەک هەنگاوی ئەرێنی بۆ پارێزگاریکردن لە ئافرەتان و کەمکردنەوەی توندوتیژی خێزانیی ناوە.

 ئه‌وشی خستووه‌ته‌ ڕوو كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان چەندین پەناگەی کاتی و هەمیشەیی كراونەتەوە كە لەلایەن حکوومەتی هەرێمی كوردستانەوە دەپارێزرێن و بودجەیان بۆ دابین دەكرێت. 

 ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەشداوە، کەمکردنەوەی سزای بکوژ بە پاساوی شەڕەف لە هەرێمی کوردستان نەماوە، هەروەها حکوومەت یاسای تایبەت بە توندوتیژی خێزانی باشترکردووە.