به گوێره‌ی ئاماره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق، ته‌نیا له مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ 4779 حاڵه‌تی جيابوونهوه تۆماركراون، واتا لە هەر کاتژمێرێکدا حەوت خێزان هەڵدەوەشێنەوە.
هاوكات له‌گه‌ڵ هێنانه پێشه‌وه‌ی بابه‌تی هه‌مواری یاسای باری كه‌سیی له په‌رله‌مانی عێراق، كه ڕه‌خنه‌ی توندی شه‌قامی به‌دوای خۆیدا هێنا و په‌رله‌مانی ناچار كرد، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌مواره یاسایه له كارنامه‌ی دانیشتنی ڕۆژی چوارشه‌ممه لابدات و ده‌گوترێت ئه‌و هه‌مواره، شیرازه‌ی خێزان تێك ده‌دات و ڕه‌وایه‌تیی به شوودانی کچانی منداڵ ده‌دات. ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریش ئامارێكی له‌باره‌ی ژماره‌ی گرێبه‌سته‌كانی زەماوەند و جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران بڵاوكرده‌وه و ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و ئاماره له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزانی عێراقی تۆقێنه‌رن.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری ئاماره‌كان به‌شێوه‌یه‌كن، كه ته‌نیا له مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ كۆی حاڵه‌ته‌كانی زەماوەند له 15 پارێزگای عێراقی، جگه له هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌یان 23324 حاڵه‌ت بووه، له‌و ژماره‌یه‌ش 21168 حاڵه‌ت له دادگا کراون و ڕێژه‌یان به‌راورد به‌و گرێبه‌ستانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی دادگا تۆماركراون، ده‌گاته 90.75% و 2156 حاڵه‌تیش له ده‌ره‌وه‌ی دادگا تۆماركراون و دواتر له دادگا په‌سه‌ند كراون، ڕێژه‌یان به‌راورد به هاوسهرگیریهكانی ناو دادگا ده‌گاته 9.25%.
له به‌رامبه‌ردا له هه‌مان مانگی ئه‌مساڵ، كۆی ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی جیابوونه‌وه‌یان ڕاگه‌یەندراوه، ژماره‌یان 4779 حاڵه‌ت بووه. له كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌ش 1251 حاڵه‌ت به بڕیاری دادوه‌ر جیابوونه‌ته‌وه، له كاتێكدا 3528 حاڵه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی دادگا جیابوونه‌ته‌وه دواتر له‌لایه‌ن دادگاوه په‌سه‌ند كراون.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ش بێت جیابوونه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی دادگا نزیكه له‌وه‌ی دوو ئه‌وه‌ندی جیابوونه‌وه بێت به فه‌رمانی دادوه‌ر و ڕێژه‌كه‌ی ده‌گاته 64.55%، له به‌رامبه‌ردا ئه‌وانه‌ی به فه‌رمانی دادوه‌ری جیابوونه‌ته‌وه، ڕێژه‌یان 35.45%ـه.
وه‌ك له ئاماره‌كه‌دا هاتووه، زۆرترین رێژه‌ی زەماوند و جیابوونه‌وه له شاری به‌غدا و به‌دیاریكراویش له دادگای ڕەسافه تۆماركراون دوای ئه‌ویش پله‌ی دووه‌م به‌ر دادگای كه‌رخی هه‌مان پارێزگا ده‌كه‌وێت و به‌راورد به هه‌مان مانگی ساڵانی پێشوو، ڕێژه‌ی جیابوونه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی تۆقێنه‌ر به‌رز بوونه‌ته‌وه.