فۆرمی دابەشکردنی زەوی بە خانەنشینان لەڕێگەی بانکەکانەوە دەبێت

بەڕێوبەرایەتی گشتیی خانەنشین سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ئاگادارییەكدا بڵاوی كردەوە: لەپێناو بەرژەوەندی و کارئاسانی زیاتر بۆ توێژی خانەنشینان، بڕیاردرا وەرگرتنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی لەڕێی ئەو بانکانەوە بێت کە مووچەی خانەنشینی لێ دابەش دەکرێت.

فۆڕمەكان بەمشێوەی خوارەوە دابەش دەكرێن:-

1-  لە ڕۆژی دووشەممە 29/7/2024 فۆڕمەکان لە بانکەکان دابەش دەکرێت.

2-  تەنها ئەو خانەنشینانە دەتوانن فۆڕمەکان وەربگرن کە لە ژیاندا ماون.

3-  ئەو خانەنشینانەی فۆڕم پڕ دەکەنەوە، نابێت پێشتر بەهیچ جۆرێک سوودمەند بووبن لە وەرگرتنی زەوی.

4-  پێویستە فەرمانبەری خانەنشینکراو فۆڕمەکان لە ڕێگای فەرمانگەی خانەنشینی پەیوەندیدار لە شار و شارۆچکەکان بگەڕێنێتەوە

ھەواڵی زیاتر