دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

بەبەشداری سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە دیالۆگی هاوبەشیی ئەمنی نێوان ئەمریکا عێراق بەڕێوەچوو

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە

لەدرێژەی ئەو زنجیرە کۆبوونەوانەی کە لەنێوان هەردوو حکومەتی عێراق و ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، لەبەرواری٢٤ی تەموزی ٢٠٢٤ گەرێکی دیکەی دیالۆگی هاوبەشیی ئەمنی لەنێوان شاندی وەزارەتی بەرگریی عێراق بە سەرۆکایەتیی سابت محەمەد ئەلعباسی، وەزیری بەرگریی عێراق و ئەندامیەتی فەریقی یەکەم روکن عەبدولئەمیر رەشید یاروڵا سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق و فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و چەند ئەفسەرێکی باڵای وەزارەتی بەرگریی عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ لەگەڵ لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی و شاندی وەزارەتی بەرگریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەچوو.

لەم کۆبوونەوەیەدا، گفتوگۆ کرا لەبارەی باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و قوڵکردنەوەی هاوکارییە ئەمنییەکان و کۆمەڵێک پرسی تر و پێشخستنی بەرژەوەندیی هاوبەشی هەردوو وڵات، بە تایبەتی لە ڕووی ئاسایش و پاراستنی سەروەریی عێراق و سەقامگیری بۆ ناوچەکە.

گفتوگۆی هاوکاری و هاوبەشیی ئاسایش لەسەر ڕەنگدانەوەی تێگەیشتنی ستراتیژیی هاوبەشی دوولایەنە بنیات نراوە، کە لە لایەن هەردوو لاوە پێشتر گفتوگۆی لەسەر کراوە، لەوانەش گفتوگۆی ستراتیژیی تەممووزی ٢٠٢١ی ئەمریکا و عێراق و لیژنەی باڵای هەماهەنگیی نێوان ئەمەریکا و عێراق لە شوباتی ٢٠٢٢، شاندەکانی ئەمریکا و عێراق هەردوو لا پێشوازییان لە جێبەجێکردنی تەواوی گفتوگۆکانی ستراتیژیی نێوانیان کردەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، نوێنەرانی عێراق پابەندیی وڵاتەکەیان بە پاراستنی راوێژکارانی بیانی و دیپلۆماتەکانیان دووپاتکردەوە و دوو وڵاتەکە بڕیاریانداوە هێزە ئەمنییە کوردییەکانیش بەشێک بن لە پاراستنی سەروەری و سەقامگیری، هەروەها جەختیان لەوە کردەوە راوێژکارانی نێودەوڵەتی لەسەر بانگهێشتی عێراق و بۆ پشتیوانیکردنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەوێن.