ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر پیرۆزبایی له هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی هه‌ولێر ده‌كات دوای ئه‌وه‌ی له پاڵه‌وانێتی هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بوونه پاڵه‌وان.
له په‌یامه‌كه‌ی پارێزگاری هه‌ولێردا هاتووه، بەبۆنەی سەرکەوتنی “هەڵبژاردەى هەولێر” لە یارى کۆتایی پاڵەوانێتی هەڵبژاردەی شارەكانی كوردستان و بە دەستهێنانى جامى پاڵەوانیەتیکە، کە لە سەر ئاستی سەرجەم شار و شارۆچكەكانی پارێزگایەكانى هەرێمى کوردستان ڕێکخرابوو، پیرۆزباییەکی گەرم لە یاریزانان و دەستەی ڕاهێنەران و خەڵکی خۆشەویستی شاری هەولێر دەکەین، ئومێدی سەرکەوتن و دەستکەوتی زیاتریان بۆ دەخوازین.دووبارە پیرۆزە