زەوی بەسەر خانەنشینانیش دابەش دەكرێت

بەڕێوبەرایەتی گشتیی خانەنشینی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە دابەشكردنی زەوی خانەنشینانیش دەگرێتەوە و دەتوانن هەفتەی داهاتوو فۆڕم پڕ بكەنەوە.

بەڕێوبەرایەتی گشتیی خانەنشینی لە ئاگادارییەكدا رایگەیاند: ئاگاداری سەرجەم خانەنشینان دەکەینەوە کە لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو ڕێکەوتی (28/7/2024) دەتوانن سەردانی بەڕێوبەرایەتی خانەنشینی پەیوەندیدار لە شار و شارۆچکەکان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی.

راشیگەیاند:  فۆڕمەکە تەنها ئەو خانەنشینانە دەگرێتەوە کە لە ژیاندا ماون.

هەروەها رایگەیاند: تەنها ئەو خانەنشینانەش دەتوانن فۆڕمی وەرگرتنی زەوی پڕبکەنەوە کە پێشتر بەهیچ جۆرێک سوودمەندنەبوون لە وەرگرتنی زەوی.

ھەواڵی زیاتر