خشتەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلیەکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت

لێپرسراوی لێژنەی مۆلیدە ئەهلییەكان ئاشکرای دەکات، بەرنامەی پێدانی کارەبای مۆلیدەکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت و وەکو ڕۆژانی پێش پشووی سەری ساڵی لێدێتەوە.

ئەندازیار قارەمان مەولوود، لێپرسراوی لێژنەی مۆلیدە ئەهلییەكان لە پارێزگای هەولێر، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕاگەیاند: “مۆلیدەکانمان ئاگادارکردەوە، لە سبەینێوە بەرنامەی پێدانی کاتژمێرەکانی مۆلیدەی ئەهلی گۆڕانکاری بەسەردا دێت و دەگەڕێتەوە بەرنامەی پێش پشووی سەری ساڵ”.

زیاتر گوتیشی: ” بەیانیان لە کاتژمێر شەش بۆ نۆ کارەبا دەدەن، لە یەکی نیوەڕۆش تا دووی شەو کارەبا دەدرێ”.

لای خۆیەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ئاگاداری خاوەن موەلیدە ئەهلییەکانی ناو شاری سلێمانی کردووەتەوە لە سبەینێ یەکشەممە بەرنامەی کارپێکردنی موەلیدە ئەهلییەکان وەکو پێش پشووەکانی سەری ساڵی لێدێتەوە.

لە ئاگادارییەکە هاتووە: “بەیانیان لە کاتژمێر 6:30ی بەیانی تا هەشتی بەیانی کاردەکەن نیوەڕوانیش لە کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ تا یەکی شەو کارەبا دەدەن ئەگەر کارەبای نشتیمانی کوژایەوە”.

ھەواڵی زیاتر