دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

گەڕانەوەی ئاوارە و پەنابەران دەبێت بە خواست و رەزامەندی خۆیان بێت

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ فه‌وزى هه‌ريرى سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ شاندێكى ئه‌ڵمانى كه‌ له‌ لويز ئه‌مسبێرگ ئه‌ندامى په‌رله‌مان و كۆميسارى فيدراڵى بۆ سياسه‌تى مافه‌كانى مرۆڤ هاوكاريى مرۆيى و ماكس لاكس ئه‌ندامى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا و ژماره‌يه‌ك له‌ يارمه‌تيده‌رانيان پێكهاتبوو، ده‌رباره‌رى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

له‌ ديداره‌كه‌دا باس له‌ دۆخى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵى داخستنى كه‌مپه‌كان كرا، له‌مباره‌يه‌وه‌ هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه‌ نابێ په‌له‌ له‌ داخستنى كه‌مپه‌كان بكرێت و گرینگه‌ هه‌موو گه‌ڕانه‌وه‌يه‌كى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران بۆ شوێنه‌كانى خۆيان به‌ خواست و ڕه‌زامه‌نديى خۆيان بێت.

پرسى مافه‌كانى مرۆڤ، گرینگيى جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵى بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو