دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا جەخت لە بەهێزترکردنی هاوئاهەنگییەکانی نێوانیان دەکەنەوە

وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سێنتکۆم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆبوونەوە و تاوتوێی هەڕەشەکانی تیرۆریان لە ناوچەکە کرد.

چوارشەممە 24ـی تەمووزی 2024، مارک سترۆ، کونسڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان کە ئامادەی کۆبوونەوەکە بوو، ڕایگەیاند: براد کووپەر، جێگری فەرماندەی گشتیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان جەختیان لە بەهێزترکردنی هەماهەنگییەکانی نێوان هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.

کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەش دا: لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لە بارەی پرسی تیرۆر و بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکان و کاری هاوبەشی نێوان هەردوولا کرایەوە.