فڕۆکەیەکی نیپال بە 19 سەرنشینەوە کەوتە خوارەوە

ڕۆژنامەی “کاتماندۆ پۆست” بە پشتبەستن بە بەرپرسێکی فڕۆکەخانەی نیپال ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 24ـی تەمموزی 2024، فڕۆکەیەک لە کاتی هەڵفڕینی لە کاتماندۆی پایتەختی نیپاڵ بە 19 سەرنشینەوە کەوتە خوارەوە.

ڕۆژنامەکە ڕاشیگەیاند، فڕۆکەکەی سەر بە “هێڵی ئاسمانی ساوریا” بووە، لە دەوروبەری کاتژمێر 11:00ـی بەیانی کەوتووەتە خوارەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و پۆلیس و دەستەبجێ گەشتن و لە هەوڵدابوون سەرنشینەکان ڕزگار بکەن.

پرێمناس تاکور، گوتەبێژی فڕۆکەخانەکە دەڵێت: “19 سەرنشین لەناو فڕۆکەکەدا بوون، لەنێویشیاندا کارمەندانی فڕۆکەخانە، بەڵام تەنیا فڕۆکەوانەکە ڕزگاری بووە”.

لای خۆیانەوە مێدیاکان بڵاویان کردەوە، کە ئاگرێکی زۆر لە فڕۆکەکە بەربووە و بووەتە هۆی پیسبوونی ژینگەی ئەو وڵاتە.

هەروەها گەشتەکە لە ڕێگادا بوو بۆ پۆخارا کە شوێنێکی گرنگی گەشتیارییە لە وڵاتی هیمالایا.

ماڵپەڕی هێڵی ئاسمانی ساوریا ئاماژە بەوەش دەکات، تەنها فڕۆکەی Bombardier CRJ200 بەکاردەهێنێت. کەرتی فڕۆکەوانی نیپاڵ لەم ساڵانەی دواییدا گەشەسەندنی بەخۆیەوە بینیوە، هەروەها کەلوپەلی بیانی و دانیشتووان و شاخەوانانی لە نێوان ناوچە سەختەکاندا دەگوازێتەوە. بەڵام بەهۆی کەمی ڕاهێنان و ئامیرەکانی چاککردنەوەی فڕۆکە گرفتارە.

یەکێتیی ئەورووپاش نیگەرانیی خۆی دەربڕی لەسەر نەبوونی سەلامەتی، هەروەها سەرجەم هێڵە ئاسمانییەکانی نیپاڵی لە ئاسمانی وڵاتەکەی قەدەغە کرد.

ھەواڵی زیاتر