شەممە, تشرینی دووه‌م 23, 2024

زانكۆی سەلاحەدین نزیكبووتەوە لە باشترین 100 زانكۆی كیشوەری ئاسیا

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

زانكۆیەكی كوردستان بەپێی نوێـترین ریزبەندی جیهانی، 300 پلە هاتووەتە پێشەوە و جەختیش دەكاتەوە، كە نزیكبووەتەوە لە باشترین 100 زانكۆی كیشوەری ئاسیا.
سامان عەبدوڵا، بەرپرسی ڕاگەیاندنی زانك
ۆی سەلاحەدین بە (هەولێری)ی ڕاگەیاند: “لە نوێترین ڕیزبەندی زانكۆكانی جیهانیدا كە رۆژی 20ی7ی2024، لەلایەن دەزگای وێبۆمەتریكس دەرچووە، زانكۆی سەلاحەدین هەنگاوی زۆر گەورەی بڕیوە و لە ڕیزبەندی جیهانی زیاتر لە 300 پلە پێشكەوتووە و هاتووەتە پێشەوە.
ئاماژەی بەوەش دا: ئەمە دەستكەوتێكی گرنگە چوونكە زانكۆی سەلاحەدین بۆ ساڵی ڕابردوو زۆرترین پلەی بڕیووە و نزیكبووەتەوە لە باشترین 100 زانكۆی كیشوەری ئاسیا”.
سامان عەبدوڵا جەختی كردەوە، حكوومەتی هەرێم
می كوردستان گرنگی زۆر بە بواری زانست و پێشخستنی زانكۆكان دەدات و مامۆستایان و بەرێوەبەرانی زانكۆی سەلاحەدیشنیش رۆڵی زۆریان بۆ پێشخستی زانكۆكە هەیە