ئەمڕۆ سێشەممە ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە واشینتۆن كۆبوونەوەیەكی تایبەتی لەگەڵ نوێنەری كۆمەڵگەی ئێزیدی ئەنجام دا.
لە كۆبوونەوەكەدا بلینكن رایگەیاند: بەداخەوە ئێستا زیاتر لە ملیۆنێک عێراقی لەنێو وڵاتەکەیان ئاوارەن.
راشیگەیاند: وەك حكوومەتی ئەمەریكا بڕی 500 ملیۆن دۆلارمان بۆ سارێژبوونەوەی بارودۆخی پێکهاتەکان لە ناوخۆی عێراق تەرخان کردووە.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گوتیشی: ئەمەریكا هەموو کارێک دەکات بۆ ئەوەی دڵنیابێت لەوەی جارێکی دیکە داعش لە عێراق و سووریا سەرهەڵنەداتەوە.
ئەنتۆنی بلینكن جەختیشی كردەوە كە بەداخەوە هێشتا نزیکەی 300 هەزار ئێزیدی لە ناوخۆی عێراق ئاوارەن و نەگەڕاونەتەوە ناوچەکانیان