وەزیری ئەوقاف: پێکەوەژیان و ئازادی ئایینی هەرێمی كوردستان لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرز دەنرخێندرێت

وەزیری ئەوقافی هەرێمی كوردستان لە لوتکەی جیھانی ئازادی ئاینی لە تۆکیۆ رایگەیاند: “جێگەی شانازییە بۆ ھەرێمەکەمان کەڕۆڵ و پێگەی ھەرێمی کوردستان لەبابەتی پێکەوەژیانی ئاشتیانە و ئازادی ئایینی لەناوچەکەدا لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرز دەنرخێندرێت و باسی لێوە دەکرێت.”

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی لە راگەیاندراوێكدا بڵاوی كردەوە، پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئاینی ھەرێمی کوردستان بەشداری لە ( لوتکەی جیھانی ئازادی ئایینی لەتۆکیۆی پایتەختی وڵاتی یابان کرد.

ئاماژە بەوە كراوە: ” وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئاینی و شاندی یاوەری تیشکیان خستەسەر بابەتی پێکەوەژیانی ئاینی و نەتەوەیی لە ھەرێمی کوردستان و ڕۆڵی مامۆستا و کەسایەتیە ئاینیەکان و حکوومەتی ھەرێمی كوردستان و ھاووڵاتیانی کوردستان، بۆ قولکردنەوەو پاراستنی ئەم پێکەوەییەی بۆ ئامادەبووان باسکرد.”

ئەوەش خراوەتە ڕوو: “لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەدا پشتیوان سادق، چەندین دیدارو چاوپێکەوتنی لەگەڵ بەرپرسان و کەسایەتیە سیاسی و ئاینییەکان و بەشداربووانی کونفرانسەکە ڕێکخراوەکانی جیھانی ئەنجامدا.”

وەزیری ئەوقاف راشی گەیاندووە: “جێگەی شانازییە بۆ ھەرێمەکەمان کە ڕۆڵ و پێگەی ھەرێمی کوردستان لە بابەتی پێکەوەژیانی ئاشتیانە و ئازادی ئایینی لەناوچەکەدا لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرز دەنرخێندرێت و باسی لێوە دەکرێت.”

بەپێی راگەیاندراوەكە، یەکێک لەدیدارەکانی وەزیری ئەوقاف لەگەڵ سەفیرسام بڕاون سەرۆکی لوتکەی جیھانی ئازادی ئایینی بووە كە خۆی بە دۆستی کوردستان دەزانێت و لەناوەندە جیاجیاکانی ئەمەریکادا پێگەیەكی گەورەی هەیە

ھەواڵی زیاتر