بە فەرمانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیار لەسەر هەڵگرتنی بەشێك لە باج لە هەرێمی كوردستان درا.
پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆک حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی باج ئەم بڕیارانە دران:-
1. ڕاگرتنی وەرگرتنی باج لەسەر چێشتخانە و هۆتێلەکان.
2. ڕاگرتنی وەرگرتنی باج لەسەر نەخۆشخانە تایبەتەکان.
3. ڕاگرتنی وەرگرتنی باج لەسەر سەموونخانە و نانەواخانەکان.
4. ڕاگرتنی وەرگرتنی باجی (ضریبة العرصات) کە لە یاسای ضریبة العرصات ژمارە (26)ی ساڵی 1962 هەموارکراودا هاتووە، تاکو یەکلاکردنەوەی ڕێکخستنەوەی ڕێکارەکانی وەرگرتنی باج لەگەڵ دام و دەزگا ئیتیحادییەکان و هەموارکردنەوەی یاساکە.