ئەمڕۆ سێشەممە 2024.7.23، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانى کرد.
لە دیدارەکەدا، باس لە کارى هاوبەش و هەماهەنگى و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانى سنوورى هەردوو پارێزگا کرا و هەردولا تەئکیدیان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان و ههماههنگی و هاوکاری نێوانیان کردەوە.
لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری سلێمانى، سوپاسی پارێزگاری هەولێری کرد بۆ پێشوازییەکەى و ئامادەیی خۆی بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەک لە گەڵ پارێزگاری هەولێر نیشاندا.