پەرلەمانی عێراق خوێندنەوە بۆ یاسای لێبووردنی گشتی دەکات

پەرلەمانی عێراق کۆ دەبێتەوە و خوێندنەوە بۆ یاسای لێبووردنی گشتی و یاسای خانەنشینیی حەشدی شەعبی دەکرێت.

بە گوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق، کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆی چوارشەممە، 24-07-2024، پەرلەمان کۆ دەبێتەوە و چوار یاسا خوێندنەوەی یەکەمیان بۆ دەکرێت کە یەکێکیان هەمواری دووەمی یاسای لێبووردنی گشتییە.

لە بەشێکی کارنامەکەدا هاتووە، خوێندنەوەی یەکەم بۆ یاسای خزمەت و خانەنشینیی دەستەی حەشدی شەعبی دەکرێت.

هاوکات باسی لەوەش کردووە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پێشنیازی یاسای دامەزراوەی زیندانیانی سیاسی و چەند یاسایەکی دیکە دەکرێت.

ھەواڵی زیاتر