مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی رەسوڵ فەقێ دەکات
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان Kurdistan24 ههولێر 36 خولهك
کوردستانمەسرور بارزانیپرسەنامەرەسوڵ فەقێ
K24 – هەولێر
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی رەسوڵ فەقێ، پێشمەرگە و فەرماندەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەیان دەکات.
دەقی پرسەنامەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی رەسوڵ فەقێ:.
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگە و فەرماندەی بە وەفا و کۆڵنەدەری هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و کەسایەتیی ناسراو و نیشتمانپەروەری دەڤەری خۆشناوەتی (رەسوڵ فەقێ)م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە تێکۆشەرەکەی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکار و هەڤاڵانی ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان